Announcements

راگەیەنراوێک لە سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیانەوە

بەپێویستی دەزانین بۆ هەموو لایەکی رابگەیەنین کە سەرۆکایەتی زانکۆمان داواکاری خوێندکارانی زانکۆو پەیمانگاکان بۆ پێدانی دەرماڵەی خوێندن بەڕەوا دەزانێت و پشتگیری تەواوی دابینکردنی دەکەین ، چونکە پێمانوایە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بەگشتی لە بارودۆخێکی دارایی ناهەمواردان و پێشتریش ڕەوایی ئەم داواکارییەمان دووپات کردوەتەوە و لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی گفتوگۆی لەسەر کراوە و پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە

لە ئێستادا ، کە دوو رۆژە خۆپیشاندانی خوێندکاران بۆ پێدانی دەرماڵەی زانکۆیی لە ئارادایە ، سەرباری ئەوەی داواکە بە رەوا دەزانین لە هەمانکاتدا جەخت لە پێویستی پاراستنی حەرەمی زانکۆیی دەکەینەوە و ئیدانەی هەر پێشێلکاری و توندوتیژییەک دەکەینەوە کە لە دەرەوەی یاسا و رێنماییەکان ئەنجام بدرێت .

هەر لێرەوە داواکارین خوێندکاران داخوازییەکانیان بەشێوازێکی شارستانیانە و بەجۆرێک کەلە ئاستی پێگەی شیاوی خوێندکاری زانکۆدا بێت، پێشکەش بکەن و هەروەک بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی خوێندکاران وبەردەوامی ڕەوتی خوێندن داواکارین پابەندبن بە خوێندنی وانە و تاقیکردنەوەکانیان ، جارێکی تر هەموو لایەک لە پەرۆشیمان بۆ چارەسەرکردنی پرسەکە دڵنیادەکەینەوە




ئاگاداری بۆ خوێندکارانی وەرگیراو لەبەشی فیزیا (2020-2021)،کوردی/English

ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی قۆناغی یەکەم دەکەینەوە کە وەرگیراون لەبەشی فیزیا، ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ١٤/ ١١ / ٢٠٢١ یەکەم ڕۆژی دەستیپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنییان دەبێت لە بەشەکەمان. بەناوی بەشی فیزیاوە پیرۆزبایی دەستپێکی قۆناغێکی نوێی ژیانتان لێدەکەین و ھیوای سەرکەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازین.

We are pleased to inform all our newly admitted students who have been enrolled at our department that Sunday, 14/11/2021, will be the first day of the new academic year. We congratulate you all on your admission to our department and wish you all the very best for your studies and career ahead