Workshop 3

Nanostructures for enhanced properties of optoelectronic devices

ئەو وۆرکشۆپه له بەرواری ١٢-٤-٢٠١٧ به هاوبەشی بەشی فیزیک، کۆلێجی پەروەرده، زانکۆی گەرمیان و بەشی فیزیک، کۆلێجی علوم، زانکۆی مستنصریه، بغداد بەڕێوە چوو.

چوار سمیناری جیاجیا به شێوەی تیوری و پڕاکتیکی له هۆڵی سمینار و تاقیگەی توێژینەوەی بەشی فیزیک ئەنجام درا.

بەشداربووان له بوارەکانی فیزیک و کیمیا و بایۆلۆجی پێکهاتبوون له مامۆستایان و خوێندکاران که سوودیان بینی له وۆرکشۆپەکە.