Workshop 1

Workshop: Physics, Psychology and Traffic 2017/2/14

بەشی فیزیک بە هاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هاتوو چووی گەرمیان هەلسان بە پێشکەش کردنی ۆرک شۆپێک بە ناونیشانی (فیزیک، ترافیک وە سایکۆلۆجی).

لەم ۆرک شۆپەدا مامۆستای بەشی فیزیک (سالار کریم فتاح)، تەوەری یەکەمی ۆرک شۆپەکەی پێشکەش کرد، کە تێدا باسی یاساکانی فیزیای کرد کە پەیوەندیەکی زۆری هەیە بە یاساکانی هاتووچووەوە. گەر ئێمە لە یاساکانی فیزیک کە هەیە بە جوانی تێبگەین ئەو کاتە ئەتوانین لە ڕێگەیەوە سەلامەت بین لە کاتی شوفێری کردندا، وە نە زیان بە خۆمان ئەگەیەنین وە نە بە شۆفێری بەرامبەرمان وە هەروەها کەرەستەکانی ڕێگەو بانیش.

دواتر نقیبی هاتوو بەڕێز (کارزان مجید عبدالرحمن)، تەوەری دووەمی ۆرکشۆپەکەی باس کرد کە ئەوێش تیشک خستنە سەر بارودۆخی هاتوو چوو لە گەرمیان وە بە تایبەتی ناوچەی کەلاربوو. کە تیدا ئاماری کارەسات و خراپی ڕێگەو بانو کەرەستەکانی هاتووچووی پیشان دا. وە لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک چارەسەری بۆ ناڕێکی شەقام و ڕێگاو بانەکان وە پەێوەندی بە کارەساتەکانەوە پیشانی ئامادەبوان دا.

تەوەری سێیەم کە لە لایەن مامۆستای بەشی فیزیک (پگاە علی مردان) پێشکەش کرا، تێدا ئاماژەی کرد بە لایەنی دەروونی شۆفێر وە کاریگەری لەسەر کاتی لێخوڕین. لەگەڵ ئەوەشدا پەیوەندی هەڵسوکەوتی شۆفێر لەکاتی لێخوڕین وە شێکردنەوەی ئەو هەڵسوکەوتەی کە دەی کات، دەتوانێت پێمان بڵێت کە کەسایەتی ئەو کەسە چۆنە.

لە کۆتایدا پرسیار کراوە بو بۆ ئامادەبوان وە گفتوو گۆی زانستی لەبارەی ۆرکشۆپەکەوە کرا.