Workshop 4

وۆرکشۆپی تەندوروستی و سەلامەتی به ناونیشانی:

ئامێره فیزیاییەکان له چارەسەر کردنی نەخۆشییەکانی دەم و ددان

ئەم وۆرکشۆپه به هاوکاری بەشی فیزیک و سەنتەری پیزیشکی بەخشین، کەلار له کۆلێجی پەروەرده له بەرواری ١٥-٥-٢٠١٧ بەڕێوە چوو.

سێ سمیناری جیاجیا له سەر بابەتەکانی زانستی و تەکنۆلۆجی بۆ پاراسنتی سەلامەتی ددان و چاککردنەوە و تەندوروست راگردنی پێسکەشکرا.

سمیناری یەکەم له لایەن م. رێژنه محمد کوخه مامۆستای بەشی فیزیک به ناونیشانی کەریگەری لەیزەر و تیشکی ئیکس بۆ دیاریکردن و چاککردنی کێشەی ددان پێشکەشکرا.

سمیناری دووەم له لایەن دکتۆر محمد خلیل به ناوەنیشانی بایۆمیکانیک و جۆڵوی ددانەکان پێشکەشکرا.

سمیناری سێهەم لەلایەن دکتۆر کیژان جەلال به ناونیشانی پێوندی فیزیک لەگەڵ پیزیشکی ددان پێشکەشکرا.

مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی فیزیک بەشدار بوون لەم وۆرکشۆپه و سوودیان بینی له سەرجەم بابەتەکان.